دیمه‌نێكی هه‌ڵمه‌ته‌كه كاتى ششتنه‌وه‌ى مه‌ڕو ماڵات... وێنه: وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ.
پێش "تا" بیگرێت "به‌ڕه"ى به‌خۆ دادا
ئیداره‌ى راپه‌ڕین هه‌ڵمه‌تێكی فراوانى خۆپارێزى له په‌تاى خوێنبه‌ربوون ده‌ستپێكرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوروى ئیداره‌ى راپه‌ڕین هه‌ڵمه‌تێكی فراوانى خۆپارێزی لە پەتای تاى خوێنبەربوون دەستپێکرد ، تیمه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى له‌رێگه‌ى پێنج تیمه‌وه ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامدا.
وه‌ازره‌تى كشتوكاڵ بڵاویكرده‌وه، هه‌ڵمه‌ته‌كه بۆ تەواوی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینه و پێکهاتووە لە شۆردنەوەی مەڕ و بزن و رشاندنی هۆڵ و گەوڕەکانی ئاژەڵ بە مادەی دلتامثرین و بەکارهێنانی دەرزی ئیڤرمکتین بۆ رەشەوڵاغ بۆ نەهێشتنی گەنەو قڕنە، کە هۆکاری سەرەکی بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکەن.
پێدانی رێنمایی پێویست و ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بۆ قەدەغەکردنی سەربڕینی ئاژەڵ بە نایاسایی و لە دەرەوەی کوشتارگە فەرمیەکان، به‌شێكی دیكه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كه بووه.
وه‌زاره‌ت ده‌ڵێت، هەڵمەتەكه بەردەوام دەبێت تاوەکو سەرجەم ئاژەڵەکانی سنورەکە به‌تایبه‌تیش “مەڕ و بزن” شۆردنەوەیان بۆ دەکرێت.