چه‌ند دیمه‌نێكی شێواندنهكان ... وێنه: شاره‌وانى گۆپاڵه.
پێشتریش زیانیان به باخچه‌كان گه‌یاندووه
له گۆپاڵه ژماره‌یه‌ك دره‌خت شێوێندراون و بۆری ئاودانیشیان بڕیوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى شاره‌وانى گۆپاڵه له سنوورى قه‌زاى بازیان ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه بۆری ئاودانى سه‌وزاییه‌كان بڕاون و به‌شێك له دره‌خته‌كانیشیان شێواندووه.
ئاواره له‌تیف سابوراوه‌یی سه‌رۆكى شاره‌وانى، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، لەکاتێکدا بەتوانای داراییەکی کەمەوە لەخەمی سەوزکردنی ژینگەدان لەناو ئاپۆرای کارگەکاندا بەڵام له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه هەم دره‌خته‌كان سپی كراون و توێكڵیان لێكراوه‌ته‌وه هەم بۆری و سۆنده‌ى باخچەکانیان قرتێندراون.
وتیشی “ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م كاره‌یان كردووه ژمارەیەکی کەمن و له‌وانه‌ن كه هەست بە بەرپرسیارێتی ناکەن”.
دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه له‌ناو باخچه‌كانى شاره‌وانى گۆپاڵه ئاگر ده‌كرایه‌وه و زیانى به باخچه‌كان گه‌یاندبوو.
ئه‌وكات، ئاواره له‌تیف به 964ـى وت “جاری یه‌كه‌م نییه ئاگر له‌ناو باخچه‌كانمان ده‌كرێته‌وه و تاوه‌كو ئێستا نازاندرێت كێ ئه‌و كارانه ده‌كات، بۆیه به‌دواداچوونمان ده‌ستپێكردووه بكه‌ره‌كانى ئاشكرا بكه‌ین”.