لە سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کە بە مۆڵەت لەماڵەوە بوو هەڵات
دوو کەفیکی هەبوو هەردووکیان دەستگیر کران
لە سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کە بە مۆڵەت لەماڵەوە بوو هەڵات
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لە سلێمانی بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کە بە مۆڵەت لەماڵەوە بوو، نەگەڕایەوە زیندان و هەڵات، دوو کەفیلی هەبوو هەردووکیان دەستگیر کران.
سەرچاوەیەك لە ناو چاكسازی گەورانی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو بازرگانە بۆ ماوەی هەفتەیەک مۆڵەتی وەرگرتبووە و چوبووەوە ماڵەوە، هەرچەندە لە کاتژمێر 10 بەیانی دوێنێوە مۆڵەتەکەی تەواو بووە، بەڵام تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە.
ئاشکراشیکرد، ئەو زیندانییە بازرگانی ماددەی هۆشبەر بووە و بە 10 ساڵ حوكمدراوە و سێ ساڵ و نیو لە حوكمەكەی تەواو بووە، هەفتەیەك پێش ئێستا گەڕاوەتەوە قەزای قەڵادزێی دەڤەری راپەڕین بۆ ناو خێزانەكەی و تائێستا دەنگوباسی گەڕانەوەی بۆ چاكسازییەكە نییە و ناشزانرێت لە هەرێم ماوە یان نا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو زیندانییە هەموو مەرجەكانی رۆیشتنە ماڵی هەبووە، دوو كەفیل و بڕی 25 ملیۆن دیناری خەواندووە و دوای تەواوبونی مۆڵەتەكەی ئەمڕۆ سێ شەممە 22.4.2025 هەردوو كەفیلەكەی دەستگیركراون.
بەپێی یاسا، هەر حكومدراوێك رێژەی یەك لەسەر سێی حوكمەكەی تەواو بكات، بە سێ مانگ جارێك هەفتەیەك مۆڵەتی دەدرێت بچێتەوە ناو خێزانەكەی، بەڵام یاساكە ئەو زیندانییانە ناگرێتەوە كە حوكمەكەیان لە ساڵێك كەمترە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری