لە هەولێر

سكاڵا لەسەر پاڵاوگەیەكی نایاسایی تۆماركرا

964+
محەمەد فاتیح

دوای ئەوەی شارەزایەك لە بواری ژینگە هۆكاری پیسبوونی ژینگەی هەرێمی كوردستانی بۆ پاڵاوگەكانی سووتەمەنی بە تایبەتی نایاساییەكان گەڕاندەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 22.4.2025 سكاڵا لەسەر یەكێك لە پاڵاوگەكانی هەولێر تۆماركرا.

هاوڵاتییەك لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان پاڵاوگەیەكی داناوە بۆ پاڵاوتنی گازی پیس، فەرمانگەى ژینگەى هەولێريش سكاڵای یاسایی له دادگای لێکۆلینەوەی خەبات دژە بەو هاوڵاتییە تۆماركردووە.

هاوڵاتییەكە بەبێ‌ وەرگرتنی رەزامەندی ژینگەیی، بە نایاسایی پاڵاوگەكەی لە سنووری ناحیەی رزگاری داناوه، فەرمانگەى ژینگەى هەولێريش دوای تۆماركردنی سكاڵاكەی دەڵێت، ئەم کارە بە سەرپێچی ژینگەیی دادەنرێت بەپێی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان.

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەى هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا بە 964ی وت، هەرچی پاڵاوگەیەك بە نایاسایی دابنرێت، رێكاری یاسایی لە دژ دەگیرێتەبەر و دادەخرێت، لە هەمان كاتدا ئیقبال لەتیف شارەزا لە بواری ژینگە، پێشتر بۆ 964ی ئاشكراكرد، بە رێژەیەكی بەرچاو ژینگەی هەرێمی كوردستان پیس بووە و یەكێك لە هۆكارەكانیش پاڵاوگە نەوتییەكانە، بە تایبەتی پاڵاوگەی نایاسایی.

"هەوڵی زۆرمان دا پاڵاوگەكانی هەولێر دابخەین بەڵام پێمان نەكرا"