پێشانگەیەکی جیاواز لە کەلار
“جواننووسی لە قوتابخانەکان نەماوە و خەتی قوتابیان ناشرین بووە”
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لە یادی 127 ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردی، ئەمڕۆ سێشەممە لە کەلار پێشانگایەکی جواننووسی کرایەوە، جواننووسێکیش دەڵێت،”پێویستە لە ناوەندەکانی خوێندن گرنگی بە جواننووسی بدرێت”.
بەرزان حاجی، جواننووسە و بە چەندین تابلۆ بەشداری پێشانگاکەی کردووە، بە 964ى وت، “ئەمڕۆ ویستمان ئەوە بە بیری نەوەی تازەیە بھێنینەوە کە جواننووسی چەند گرنگە و لە کۆنیشدا رۆژنامەکان بەدەست و خەتێکی جوان نووسراون”.
“گرنگە لە ناوەندەکانی خوێندن بایەخ بە ھونەری جواننووسی بدرێت و قوتابیان لەسەر ئەو ھونەرە رابھێنرێن”، بەرزان حاجی وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، “پێشتر جواننووسی لە ناوەندەکانی خوێندن ھەبووە، بەڵام ئێستا نەماوە و گرنگی پێنادرێت، بۆیە نووسینی قوتابیان دەبینین چەند بە ناشرینی و لاری دەنووسن”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا