ئاژەڵێکی نەخۆشیش دەستی بەسەرداگیرا

سێ دوکانی گۆشتفرۆشتن لە ناحیەی شۆڕش داخران

964+

شۆڕش قادری

لە ناحیەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ، سێ دوکانی گۆشت فرۆشتن داخران و ئاژەڵێکی نەخۆشیش دەستی بەسەرداگیرا، کە ئامادە کرابوو بۆ فرۆشتن.

بەپێی راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی چەمچەماڵ، “ئەمڕۆ دووشەممە 21.4.2025  لیژنە هاوبەشەکانیان سەردانی گۆشتفرۆشەکانی ناحیەی شۆڕشیان کردووە و بەهۆی پابەندنەبونیان بە رێنماییەکان، سێ دوکانی گۆشتفرۆشتن داخراون”.

ئاماژە بەوەش کراوە، پێشتر چەند جارێک گۆشتفرۆشەکان ئاگادار کراونەتەوە، ئاژەڵ له دوکانەکانیاندا سەرنەبڕن بۆ هاوڵاتیان، چونکە کارێکی ناتەندروستە، ئەو چەند دوکانەش پابەند نەبوون، بۆیە داخراون و دەستیش بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیراوە و لێپێچینەوەی یاسایی لە خاوەن دوکانەکان دەکرێت.

“هەر لەو گەڕانەدا دەست گیراوە بەسەر ئاژەڵێکی 15 کیلۆییدا، کە ئامادەکرابوو بۆ فرۆشتن، دوای ئەوەی لەلایەن پزیشکی ڤێتەرنەری پشکنینی بۆ کراوە، دەرکەوتووە کە ئاژەڵەکە شیاوی خواردن نییە و نەخۆشە، بۆیە لە لایەن لیژنەکانەوە لەناوبرا”، قایمقامیەتی چەمچەماڵ وادەڵێت.

باسیان لەوەش کردووە، ئێستا نەخۆشی تای خوێنبەربوون بڵاوبووەتەوە کە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنە هاوبەشەکان، سەردانەکانیان بۆ دوکانی گۆشتفرۆشەکان چڕترکردووەتەوە و هەڵمەتەکەش لە چەمچەماڵ و ناحیەکانی بەردەوام دەبێت.

لە چەمچەماڵ دەستبەسەر 90 کیلۆ گۆشت و قیمە و جگەردا گیرا

لە چەمچەماڵ دەستبەسەر 90 کیلۆ گۆشت و قیمە و جگەردا گیرا

لە چەمچەماڵ چەند شوێنێک بە هۆکاری سەیر داخران

لە چەمچەماڵ چەند شوێنێک بە هۆکاری سەیر داخران