چەند هاوڵاتیەک لە بانکی رافیدەین دەردەکەون. وێنە:بانکی رافیدەین.
بانكی رافیدەین
ماستەر كارد و ڤیزا نەوەستاون
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بانکی رافیدەینی عێراقی ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە، کە باس لە راگرتنی کارتی پارەدان دەکەن و پشتڕاستی کردەوە، کارتی ماستەر کارد و ڤیزا کە لەلایەن بانکەکەوە دەردەچن، بە شێوەیەکی ئاسایی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق کاردەکەن.
بانكی رافیدەین ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 21.4.2025 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، “بانکی رافیدەین ئەو هەواڵانەی لە بارەی راگرتنی کارتی پارەدان بڵاودەکرێنەوە، رەتیدەکاتەوە”.
دووپاتیشیان کردەوە، “کارتی ماستەرکارد و ڤیزای بانکەکە بە شێوەیەکی ئاسایی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق کار دەکەن و تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەلایەن ماستەرکارد و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەرنەچووە سەبارەت بە راگرتنیان”.
بانکەکە داوای لە هاوڵاتیان کردووە دەنگۆکان پشتگوێ بخەن، پشت بە هەواڵەکانی سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن.