ته‌ندروستى جێگیره
له گوندێكی برادۆست مار شوانێك ده‌گه‌زێت و ره‌وانه‌ى سۆران كراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شوانێك كه خه‌ریكی له‌وه‌ڕاندنى مه‌ڕو ماڵات بووه له گوندێكی برادۆست له سنوورى سیده‌كان مار ده‌یگه‌زێت و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌زاكه ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ش ده‌ڵێت، ته‌ندروستى جێگیره.
رووداوه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له گوندى نێکەوە روویداوه و شوانه‌كه‌ش ناوى مه‌تین ئه‌نوه‌ره.
د. ته‌حسین عوسمان به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى سیده‌كان، به 964ـى وت، فریاگوزارى سه‌ره‌تاییان بۆ شوانه‌كه كرد‌و ره‌اونه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئاشتى سۆرانیان كردووه.
وتیشی “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌هۆى گه‌ستنه‌كه‌وه ئیلتیهابات له جه‌سته‌ى دروستبوبو بۆیه به‌په‌له ره‌اونه‌ى سۆرانمان كرد”.
لایخۆشییه‌وه د. حه‌مرین محه‌مه‌دئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئاشتى له سۆران به 964ـى راگه‌یاند، كه ئێستا دۆخى ته‌ندروستى شوانه‌كه جێگیره، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌جێ ڤاكسینى دژه ماریان لێداوه.
وتیشی “ته‌واوى پزیشكه پسپۆڕه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌م نه‌خۆشه‌یان بینیوه و چاودێری وردى ده‌كه‌ن”.
ئاشكراشی كرد، ئه‌وه دووه‌مین حاڵه‌تى گه‌ستنى ماره له سۆران كه ئه‌مڕۆ بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان هاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان سه‌رله‌به‌یانى بوو و به‌ته‌ندروستییه‌كى باشه‌وه ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه كرایه‌وه.