سنوورى پێنجوێن
رێگای مەرزێکی نێودەوڵەتی کەڵکی رۆیشتنی نییە
964+
کامیار کەمال- پێنجوێن
رێگاى مەرزى سەیرانبەن کە هاتوچۆى 50 گوندی سنوورى پێنجوێنیشى بەسەرەوە، خەریکە پەکى دەکەوێت و لافاو بەشێکیشى بردووە.
ئەمیر سۆفى جەمال، بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنی رێگاوبانی پێنجوێن بە 964ـى راگەیاند، بڕیار بۆ نۆژەنکردنەوەى دەرچووە، جارێک وەزارەتی دارایی بانگەوازی بۆ کردووە و هیچ کۆمپانیایەک وەری نەگرتووە و دووبارە بانگەواز دەکەنەوە”.
ئەنوەر سەلام کە دانیشتوویەکى سنوورەکەیە و شۆفێرە، بۆ 964 باسى لەو گرفتانەکرد کە بەهۆى رێگەکەوە تووشیان بووە.
ئەو دەڵێت: رێگەکە وێران بووە و کەڵکى هاتوچۆى نەماوە، جگە لە وێرانبوونى رێگەکە، لافاویش بەشێکی بردووە.
داواشى کرد، خەمێکیان لێبخۆن و رێگاکەیان بۆ چاک بکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح