بەهۆی گەندەڵییەوە 

 پارێزگاری پێشووی کەرکوک لە بەغدا دەستگیر کرا 

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

راکان سەعید جبوری پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە هۆی سیکاڵای چەند پەرلەمانتارێک لەسەر دۆسێی گەندەڵی ئەمڕۆ لەشاری بەغدا دەستگیرکرا.

دیلان غەفور پەرلەمانتاری عێراق بۆ 964 پشت راستی کردەوە کە پارێگزای پێشووی کەرکوک بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کراوە.

وتیشی، وەک پەرلەمانتار زیاتر لە 10 دۆسیەی گەندەڵی ناوبراوم رادەستی دەستەی دەستپاکی کردوە، رێکارەکان بە رێڕەوی خۆی بەڕێوە چووە .

ئاماژەی بەوەشکرد، دیارترین دۆسیەی راکان جبوری، گەندەڵی فڕۆکەحانەی کەرکوک و هەروەها پارەی نۆژەنکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش بۆ میوانخانەکەی خەرج کردووە، جگە لەوانەش کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ دەستەی دەستپاکی کەرکوک بۆ شاردنەوەی دۆسیەانی گەندەڵی خۆی.