هەولێر

نەخۆشخانە گەورەکەی شێرپەنجە 25%ـی تەواو بووە

964+

توانا نەقی

کارکردن لە پڕۆژەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجەی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق لە هەولێر بەردەوامە و لە ئێستادا لە 25%ـی تەواو بووە.

پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، نەخۆشخانەكە لە 150 تەختی خەواندن و 100 تەختی چارەسەری كیمیایی پێك دێت و تاقیگەیەكی پێشكەوتوو لەخۆ دەگرێت.

دەشڵێت، نەخۆشخانەکە سەرجەم ئامێرە پێشكەوتووەكانی چارەسەری نەخۆشییەكە لەخۆ دەگرێت و لەسەر رووبەری 30 هەزار مەتر چوارگۆشە دروست دەكرێت و لە پێنج نهۆم پێك دێت، بەوەش دەبێتە گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە هەموو هەرێمی كوردستان و عێراق

بە تەوابوونی ئەو پڕۆژەیە پێشکەوتووتری تەكنەلۆجیای ئێم ئاڕ ئای، سیتیسكان، پێتسكان، چارەسەری تیشك، چاندنی مۆخی ئێسك، وێنەگرتنی گاما و چەندین تەكنەلۆجیای دیكە لەم نەخۆشخانەیە بەردەست دەبن، پارێزگای هەولێر وا دەڵێت.

نەخۆشخانەی نانەکەلی: ساڵی رابردوو 1100 تووشبووی شێرپەنج...

نەخۆشخانەی نانەکەلی: ساڵی رابردوو 1100 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون