رووبار خالید بۆ جەژنی شانۆ خۆی گۆڕیوە

لۆگۆی شانۆی لە ملدایە و شانۆ هەڵدەبژێرێ

964+
چاوان خەلیل

رووبار خالید ئەستێرەکەی دوارۆژەکانی بابلۆ و درامای ئەدیابین هێندە عاشقی شانۆیە ملوانکەکەی ملیشی شانۆیە و دەشڵێت، بینەر تینووی شانۆیە و لە شانۆ نەتۆراوە.

هەشتەمین فێستیڤاڵی شانۆ لە هەولێر ئەکتەر و شانۆکاران کۆدەکاتەوە، رووبار خالیدیش لە سلێمانییەوە بە جلی کوردییەوە هاتووە و بۆ مایکی 964 وتی، بینەر لە شانۆ نەتۆراوە، بەڵکو سیناریۆ و شانۆی باش نییە، دەنا تینووی شانۆن و باشترین بەڵگەش بۆ ئەم قسانە، شانۆیی دواڕۆژەکانی بابلۆ بوو.

رووبار خالید جگە لە شانۆ، ئەکتەرێکی دیاری بواری دراما و سینەمایە، بەڵام وەک باسی دەکات شانۆ بەر لە دراما هەڵدەبژێرێت و ملوانەکەکەشی لۆگۆی شانۆیە.

رووبار خالید: رۆڵبینینی رۆمانسی هه‌ندێك بێزاركه‌ره‌

رووبار خالید: رۆڵبینینی رۆمانسی هه‌ندێك بێزاركه‌ره‌