دیمەنی بەشێکی زەویەکە... وێنە؛ دەزگای کاروباری مین.
شوانه‌كان ئاگاداربن تخونى ئه‌و زه‌ویه نه‌كه‌ونه‌وه
له زاويته ده‌ست به پاككردنه‌وه‌ى زیاتر له 27 دۆنم زه‌وى مینڕێژكراو ده‌كرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى مینى هه‌رێم زه‌وییه‌كى نوێی مینڕێژكراوى ده‌ستنیشان كردووه و ئاماده‌ى كردووه بۆ پاككردنه‌وه، له ئێستاشه‌وه هاوڵاتیان و شوانه‌كانى سنوورى ناحیه‌ى زاویته‌ى سه‌ر به دهۆكى ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌و زه‌ویه مینڕێژكراوه نزیك نه‌كه‌ونه‌وه.
رووبه‌رى زه‌ویه‌كه 68 هه‌زار و 480 مه‌تر دووجا، كه ده‌كاته زیاتر له 27 دۆنم.
كاروبارى مینى دهۆك ده‌ڵێت، ده‌ستیان به رێكاره‌كانى پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و زه‌ویه كردووه و ئه‌مڕۆ به‌شه‌كانى دڵنیایی جۆرى، هۆشیاری و راگه‌ینادنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان راسپارد و سه‌ردانى زه‌ویه‌كه‌یان كردووه، له‌رێگه‌ى ئه‌وانیشه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنووره‌كه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه تیمى DD1 ده‌ست به پاككرنه‌وه‌ى زه‌ویه‌كه ده‌كه‌ن.
زه‌ویه‌كه ناوی “سن سه‌خه‌ر” ـه‌و كه‌وتووه‌ته گوندى زاویتى له‌سنوورى ناحیه‌كه و كۆده‌كه‌ى IK10030 مینه‌كانى بۆ سه‌رده‌مى ساڵى 1980 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌تى پێشووى عێراق له‌و شوێنه چاندوونى و ئه‌وه‌ى تیبینیشیان كردووه مینه‌كان له جۆرى V96،VAR40،VS50،PMN،TS50 UXO له‌ناو زه‌یه‌كه‌دان.