لە زیقار

شەش کەس بە تۆمەتى بەهەداردانى 100 ملیار دینار دەستگیرکران

964+

ژووری هەواڵ

بە تۆمەتى گەندەڵى و بەهەدەردانى پارە، شەش کەس لە پارێزگای زیقار دەستگیرکراون، دەستەی دەستپاکیی عێراقیش دەڵێت، دۆسیەی ئەو شەش کەسە پەیوەندی هەیە بە دیارنەمانی 100 ملیار دینار.

دەستگیرکراوەکان لە شارەوانیی ناسڕیە و تۆماری خانووبەرەی یەک و دووی زیقار کاریان کردووە و رێکاریی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

دەستەی دەستپاکیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو شەش کەسە لە ساڵەکانی 2020 بۆ 2024 مامەڵەی نایاساییان بە زەویی گرانبەهاوە کردووە، لە دیاریکردنی رەگەزی زەوییەکاندا ساختەکارییان کردووە و بەوەش زیاد لە 100 ملیار دیناریان بەهەدەر داوە.

دەستەکە دەڵێت، بە گوێرەی یاسا دەبوایە ئەو زەوییە تایبەت و بازرگانییانە بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا و بە نرخی راستەقینەی خۆیان بفرۆشرێن.

دەستەی دەستپاکی وردەکاری نوێ سەبارەت بە دزینی پارەی دا...

دەستەی دەستپاکی وردەکاری نوێ سەبارەت بە دزینی پارەی دانراوی باج ئاشکرا دەکات