هەرلە خۆتانەوە مەیخۆن

چۆن قارچکی ژەهراوی بناسیتەوە؟

 964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئێستا کاتی گیا بەهارییەکانە و رەنگە زۆرێک لە هاوڵاتیان قارچک لە دەشت و دەرببینن و بیهێننەوە ماڵەوە بەڵام ئەبێت زۆر ئاگادار بن کە ژەهراوی نەبێت.

بنار جەمال مامۆستا لە بەشی باخداری بۆ 964 وتی، ئەو قارچکانە کە لەدەشت دەڕوێن و هاوڵاتیان دەستیان پییان دەگات دەبێت وریای ژەهراویی بوونیان بین و لە رێگەی چەند خالێکەوە لە قارچکێکی ئاسایی و شیاو بۆ خواردن جیایان بکەینەوە.

بەم چەند خاڵە روونی کردەوە کە ئەم جۆرە قارچکانە ژەهراوین لەوانە:

– ئەگەر ئەنگوستیلەیەکی زیو بدەی بخشێنی بەسەری قارچکەکەدا و رەش بوو ئەوە ئەو قارچکە ژەهراوییە.

– قارچکە رەنگاورەنگەکان بەشێوەیەکی گشتی ژەهراوین.

– قارچکی ژەهراوی لە بەشی خوارەوەی پێکاهاتەیەک هەیە وەک پەڕدەیەکە ئەوە ژەهراوییە و شیاو نییە بۆ خواردن.

– قارچک لە کاتی کوڵاندا ئەگەر رەشاوی هەبوو ئەوە ژەهراییە بەڵام قارچکی ئاسایی ئاوێکی روونی پاکی هەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئاگاداری خواردنی قارچکی بەهار بن؛ 47 کەس ژەهراوی بوون و ...

ئاگاداری خواردنی قارچکی بەهار بن؛ 47 کەس ژەهراوی بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا