دەڵێ، "کورد نەگبەت نییە"

دلاوەر عەلائەدین؛ پێویستمان بە پتەوکردنی هێزی ناوەکییە

964+

دیلان محەمەدجەزا

سەرۆکی دامەزراوەی مێری دەڵێ،  هەرێمی کوردستان تاکە شوێنە کە هێزە نەیار و دژ بەیەکەکان تێیدا کۆدەبنەوە و “کورد نەگبەت نییە”، بەڵام پێویستمان بە پتەوکردنی هێزی ناوەکییە.

ئەو پێی وایە، پێویستە کوردانی رۆژئاوای کوردستان لە هەناوی خۆیدا، سیاسی و دپلۆماسی زیرەکانە پێگەی خۆی زامن بکات، هاوشانی پێگە ئابورییەکەی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.4.2025، دووەم رۆژی، نۆیەمین دیداری سلێمانی کارەکانی بەردەوامە و چەندین پانێڵ، لە بارەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆسیەی کورد بەڕێوەدەچێ.

دکتۆر دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی دامەزراوەی ئینستیتۆتی رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ توێژینەوە “مێری” لە لێدوانێکدا بۆ 964 لە بارەی پرسی کورد قسەی کرد و وتی، دوو نیزامی حکومڕانی ئەگەر بڕیار لە چارەنووس بدەن، دیمەشق و رۆژئاوای کوردستانن لە سوریا، رۆژئاوا دەبێت لە خەمی ئەوەبن لە رێگەی هاوپەیمانان و بەهێزکردنی پەیوەندییان لەگەڵ خەڵک بناغە پێگە ناوخۆییەکەیان بکەن.

سەرۆکی دامەزراوەی مێری پێی وایە، هاوتای ئێستا، هەرگیز لە 100 ساڵی رابردوو هاوشێوەی ئەم دە ساڵەی کۆتایی پێگەی کورد بەهێز نەبووە، ئەو نموونەی رێککەوتنی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری قۆناغی راگوزەری سوریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریایی دیموکراتی بە نموونە هێنایەوە و باسی لەوەکرد، دەستکەوتنی باشی بۆ کورد تێدایە، لە دەستوور دەکرێ مافەکانی خۆبەڕێوەبردن بچەسپێنرێن و ئەوەش دەبێت هۆی پاراستنی  خەڵک.

ئەو پێی وایە، خەڵک لە رۆژئاوای کوردستان قوربانی زۆری داوە، چنینەوەی ئەو دەستکەوتانە و پاراستنی دەبێتە هۆی زەمانەتی کورد لەو پارچەی کوردستان، لەبارەی رۆڵی سیاسی و پەیوەندییەکان، دکتۆر دلاوەر عەلائەدین وتی، کورد دەتوانێ هەمووکات رۆڵی ئەوە بیبێ کە هەمووان کۆبکاتەوە، راستە لە وێنە گەورەکە ئەوەندە کاریگەر نین، بەڵام  توانامان لە هەماهەنگی و پەیوەندی هەیە.

ئەو وتی، دەکرێ لە ئایندە ئەو دەرفەتە بێتە پێشەوە، هەروەک چۆن زۆرجار هێزە ناکۆکەکان لە هەولێر و سلێمانی کۆکراونەتەوە، لە بری ئەنقەرە و تاران، ئێمە ئەو رۆڵە ناوەندییەتە وەک کورد بگێڕین، پەیامنێری 964 پرسیاری ئەوەی لێ دەکات “کورد نەگبەتە”، ئەو دەڵێت، کورد نەگبەت نییە، دەبێت کورد نەبێتە هۆکاری، لەدەست چوونی ئۆفەرەکانی، بەڵکو دەبێت دەرفەت بقۆزێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئیلهام ئەحمەد: رەتکردنەوەى لامەرکەزى سەرەنجامى باشى ن...

ئیلهام ئەحمەد: رەتکردنەوەى لامەرکەزى سەرەنجامى باشى نابێت

"دیداری سلێمانی كاریگەریی زۆری دەبێت و راسپاردەكان دەگەیەنێت"