چارەخوازان بچن

نەخۆشخانەی کەلار؛ ئیتر پێنجشەممان بەشی راوێژکاری کراوە دەبێ


ئەحمەد مستەفا

لەمەودوا چارەخوازان دەتوانن رۆژانی پێنجشەممە سەردانی بەشی راوێژکاری بەیانیان لە نەخۆشخانەی گشتی کەلار بکەن، ئەوەش بە مەبەستی سەردانی پزیشک و وەرگرتنی چارەسەر.

نەخۆشخانەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.4.2025، بەشی راوێژکاری کردەوە، کە ماوەیەک بوو رۆژانی پێنجشەممە نەدەکرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ خەڵک چوون و چارەسەریان بۆ کراوە.

لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە بەرامبەر بە تەندروستی هاوڵاتییان و لەپێناو باشترکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە چارەخوازان، هەستاون بە دانانەوەی دەوامی فەرمی بەشی راوێژکاری بەیانیان لە نەخۆشخانەکەیان لە رۆژانی پێنجشەممە دا.

ئیدارەی نەخۆشخانەکە باسی لەوەکردووە، وەک ئیدارەکەیان، سوپاسی سەرجەم پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە نەخۆشخانەکەیان دەکەن، کە هەمیشە لە خزمەتی چارەخوازاندا بوون.