لە دیداری سلێمانی قسەی کرد

ئیلهام ئەحمەد: رەتکردنەوەى لامەرکەزى سەرەنجامى باشى نابێت

964+
ئەحمەد مستەفا

لە پانێڵێکی دیداری سلێمانی، ئەمڕۆ دووەم رۆژی دیدار 17.4.2025، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی رۆژئاوای كوردستان بەشداری پانێڵێکی کرد و وتی، زۆرینەى پێکهاتەکانى سوریا داواى لامەرکەزى دەکەن.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی رۆژئاوای كوردستان، لە بارەی ئەگەرەکانی رەتکردنەوەی لامەرکەزی کە خواستی پێکهاتەکان بۆ ئایندە سوریا وتی، رەتکردنەوەى لامەرکەزى سەرەنجامى باشى نابێت.

هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی رۆژئاوای كوردستان وتی، بارودۆخی کورد لە سووریا جیاوازە لە هەرێمی کوردستان، پێویستە سیستمی نوێی سووریا هاوبەشی پێکهاتەکان لە خۆبگرێت.

لەبارەی ئەو هێزانەی لە رۆژئاوای کوردستان هەن، تایبەت هێزی ئەمریکی و بردنی چەک و هێز وتی، ئەمریکا هێزێکى کەمى لە رۆژئاواى کوردستان هەیە.

ئەوە لە کاتێکدا، ئەمڕۆ روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، نزیکەی هەزار و 500 ئەفسەری هێزەکانی هەسەدە، لەژێر چاودێری راستەوخۆی ئەمریکا لەبنکە سەربازییەکانی پارێزگای حەسەکە لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا “بەڕێوەبەرێتی خۆسەر” مەشقی پێشکەوتوو وەردەگرن.

روانگەی سوری سەرەڕای ئاشکراکرنی مەشقەکە دەشڵێ، ئەو مەشق‌ و راهێنانانە بەشێکن لەرێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات “هه‌سه‌ده‌” و حکومەتی سوریا بەئامانجی تێکەڵکردنی ئەندامەکانی ئەو هێزەی رۆژئاوای کوردستان لەدامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی نوێی سوریادا.

ئەمریکا مەشق بە ئەفسەرەکانی هەسەدە دەکات

ئەمریکا مەشق بە ئەفسەرەکانی هەسەدە دەکات