زێڕ هەرزان بوو و هەر مسقاڵێک زیاتر لە 30 هەزار دیناری لێبووەوە – وێنە؛ ئەرشیفی 964
ئۆنسەی 3313 دۆلارە
نرخی زێڕ ناوەستێت لە بەرزبونەوە
964+
توانا نەقی
گرانبووی نرخی زێڕ بەردەوامە و ئەمڕۆش لە ئاستێکى بەرزدا مامەڵەى پێوە دەکرێت، گۆڕانکاری بەرچاویش لە بەرزبوونەوەى نرخى مسقاڵەکانى زێڕ روویداوە بۆ ئۆنسیەکیش لە چاو دوێنێدا هەشت دۆلار بەرزتر بووەتەوە.
بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.4.2025، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ بە 3313 دۆلارە.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دیاریى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 788 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 722 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 690 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 590 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.