نرخی نەوت بەرەو دابەزینە
66 دۆلارە
نرخی نەوت لە چاو دوێنێدا بەرزبووەوە
964+
توانا نەقی
چەند رۆژێکە نرخی نەوت لە خوار 65 دۆلارەوە هەڵبەز و دابەز دەکات و ئەمڕۆش کەمێک لە چاو دوێنێدا بەرزبووەتەوە و چووە 66 دۆلار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.4.2024 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 62 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ، نرخەکەی 0.77% بەرزبووەتەوە.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 63 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.90% بەرزبووەتەوە.
لە ماوەى یەک هەفتەدا نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزیوە، بەشێوەیەک هەر بەرمیلێک سەروو 15 دۆلارى لێبووەتەوە.
نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجى گومرگى بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا بسەپێنێت، ئەوەش شڵەژانى ئابوورى و بازرگانى دروستکرد و دواتر چین وەڵامى دایەوە و بڕیاریدا ئەویش باجى گومرگى بەسەر کاڵاى ئەمەریکیدا بسەپێنێت، ئەمە هۆکارى سەرەکى دابەزینى نرخى نەوت بوو.
لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت لەلایەن هەشت وڵاتى ئەندامى ئۆپیک هۆکارێکى دیکەى دابەزینى خێراى نرخى نەوت.
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى لە دابەزینى نرخى نەوت توشى زیانێکى زۆر دەبێت، چونکە 95%ـى داهاتەکەى پشت بە هەناردەى نەوت دەبەستێت.