گرافیک؛ 964+
دووه‌م جاره میدیاكان تێكه‌ڵى ده‌كه‌ن
له‌باره‌ى (سه‌رى ساڵى ئێزدى) و (چوارشه‌ممه‌ى سوور) روونكردنه‌وه ده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كاروبارى ئێزدیه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقافی هه‌رێم بۆ دووه‌مجار روونكردنه‌وه له‌باره‌ى تێكه‌ڵكردنى هه‌ردوو بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى ئێزدی و چوارشه‌ممه‌ى سوور ده‌دات و ده‌ڵێت، میدیاكان هه‌ڵه‌یان كردووه كه ئه‌م دوو بۆنه‌یه تێكه‌ڵ به‌یه‌كترى ده‌كه‌ن.
سعود مستۆ نه‌جم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ئێزدیان به‌نووسراوێكی فه‌رمى روونكردنه‌وه‌یه‌كى بۆ فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری حكومه‌تى هه‌رێم ناردووه و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، كه جه‌ژنى سه‌رى ساڵى ئێزدیان ده‌كه‌وێته رۆژى چوارشه‌ممه 16.4.2025 وه‌ك چۆن له‌فه‌رمانى په‌ره‌لمانى كوردستان ژمراه 16ـى ساڵى 2010 ئاماژه‌ى پێكراوه.
ده‌شڵێت “ناونانى سه‌رى ساڵى ئێزدی به چوارشه‌ممه‌ى سوور كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك میدیا و راگه‌یاندووه به‌هه‌ڵه ئاماژه‌ى پێده‌كرێت، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ئێمه‌وه نییه وه‌كو ئایینى ئێزدی”.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه دووه‌مجاره ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ده‌ن، چونكه جه‌ژنى سه‌رى ساڵى ئێزدى گرنگترین بۆنیه لاى ئه‌وان.
سەری ساڵی ئێزدی کە ئەمڕۆ چوارشه‌ممه یادەکەیەتی، ساڵانە دەکەوێتە رۆژی چوارشەممەی دووەمین هەفتەی مانگی نیسان و هه‌موو ساڵێك ئێزدییه‌كان له‌و رۆژه‌دا ساڵیادی سه‌رى ساڵیان ده‌كه‌نه‌وه.