بۆ مایکی 964 قسەیکردووە
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دڵخۆشە بە خۆکاندیدکردنەوەی سودانی
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی پەیامنێری 964ـی گرتووە و دەڵێت، دڵخۆشە بە خۆ کاندید کردنەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق
محەمەد ئەلحەسان نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ 964 وتی، دیدارەکە زۆر نایاب بوو بەتایبەت ئەوەی دەستپێشخەری ئاشکراکردنی خۆ کاندیدکردنەوەی محەمەد شیاع سودانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.
ئەو قسەیەی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدایە کە، ئەمڕۆ لە دیداری سلێمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکاریکرد کە خۆی کاندید دەکاتەوە، دواتریش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوو ئەوەی نوسی بوو کە خۆی هەڵدەبژێرت، بەڵام دوای چەند خولەکێک پۆستەکەی لە فەیسبووک سڕییەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی