نووسەرەکەی لە پێشانگە قسەی کرد

“کتێبی نامووس روونی دەکاتەوە چۆن مێنییە لە سەرووی نێرینەوەیە”

ژێوار خدر

وا هەشت رۆژە، بە یەک ملیۆن ناونیشانى جۆراوجۆر، 17ـەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب کراوەتەوە و 964ـیش هاوبەشی میدیایی پێشانگاکەیە، هەر رۆژە و لەو کتێبە دانسقانەی لەوێ هەن، نووسەر و خوێنەران دەیانەوێت ناساندن یان خواستیان لە پێشانگەکە بخەنەڕوو.

یەکێک لەو کتێبانەی ناونیشانێکی جیاوازی هەبوو، کتێبی “نامووس”ە، کە لەلایەن نووسەر هیوای فریادڕەس نوسراوە.

نووسەری کتێبەکە زانیاری لەبارەی کتێبەکەی بۆ 964 خستەڕوو وتی، دوو بۆ چوونی جیاواز هەن لە بارەی پێگەی مێینە، کە بەکەمتر یان هاوشانی نێرینە دەیبینن، بەڵام نامووسە تەواو جیاوازە و روونی دەکاتەوە، پێگەی مێینە لە سەرووی نێرینەوەیە.

ئەو کتێبەکە لە ناوەندەکانی غەزەلنووس، ماڵی وەفایی و وەشانخانەی زاگرۆس دەستدەکەوێ، نووسەر مەبەستیەتی ئەو روونکردەوە لە خەڵک بگەیەنێ، دایک و مێینەکان لە گەردووندا پێگەیەکی جیاواز لەو وێناکراوانەیان هەیە، کە باسکراون.

تا 19ی ئەم مانگە پێشانگە بەردەوام دەبێت، ئەمساڵ 250 ناوەندى چاپ و بڵاوکردنەوە بە زیاتر لە یەک ملیۆن ناونیشان بەشدارییان كردووە و كتێب بە هەموو زمانە زیندووەكان بەردەستە.

هاوشێوەی ساڵانی رابردووش تۆڕی 964 هاوبه‌شی سه‌ره‌كیی میدیایی پێشانگاكه‌یه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا سته‌یجی تایبه‌ت به‌ خۆی هەیە.

لە پێشانگاکەدا چەندین بۆنەی رۆشنبیری و کۆنسێرت و ئێوارە شیعر و پانێل و سیمینار بەڕێوەدەچن، وە پێشانگە لە ژێر ناونیشانی “جیهان بە كوردی دەدوێت” رۆژانە لە کاتژمێر 10ـى بەیانى بۆ 8ـى ئێوارە، پێشوازى لە میوانان و ئەهلى کتێب دەکات.