کەپرە گەشتیارییەکانی دوکان - وێنە: 964
بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە
هەڵمەتی هۆشیاری گەشتیاری لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیەندرا
964+
ژووری هەواڵ
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان پرۆژەی هەڵمەتی هۆشیاری گەشتیاری لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیاند و دەڵێت، بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە هەڵمەتەکە بەڕێوەدەچێت.
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەڵمەتی هۆشیاری گەشتیاری هەنگاوێکە بە ئاڕاستەی ئاشناکردنی قوتابیانی گهنج بە بەها و بایەخی نەبڕاوەی کەرتی گەشتوگوزار و فاکتەرێکی بەهێز دەبێت بۆ وەبەرهێنان لە نەوەیەک کە لە داهاتوودا لە کاریگەرییەکانی گەشتیاری لەسەر وڵاتەکەمان تێبگات و رێز لە گەشتیاران بگرێت و پاراستنی ژینگەی وڵاتی لا ببێتە ئەرکێکی پیرۆز.
“هەڵمەتەکە خۆی دەبینێتەوە لە پێشکەشکردنی سیمینار لە ناو قوتابخانە بنەڕەتییەکان و ئامادهییهكان و یارمەتیدەر دەبێت لە قوڵکردنەوەی کلتوری میوانداری و بەرپرسیارێتی ژینگەیی کە پیشەسازی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان لە درێژخایەندا بەهێز دەکات”، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار لەکاتی راگەیاندنی هەڵمەتەکە وای وت.
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گەشتوگوزاری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان باس لە هەڵمەتەکە کراوە و هەموو لایەک پرۆژەکەیان بە گرنگ زانی و ئامادەیی تەواوی خۆیان دەربڕیوە بۆ سەرخستنی کەمپەینەکە.