بۆ دیدارەكە

محەمەد شیاع سودانی گەیشتە سلێمانی

ئەرسەلان عەبدوڵا

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی گەیشتە شاری سلێمانی بۆ بەشداریكردن لە “دیداری سلێمانی”.

سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیارە لە دیداری سلێمانیدا قسە بكات و لە بارەی پرسە سیاسییەكانی عێراق و كوردستان و ناوچەكە یەكێك بێت لە قسەكەرەكانی دیداری سلێمانی.

نۆیەمین دیداری سلێمانی ئەمڕۆ لە زانكۆی ئەمریكی دەستپێدەكات و دوو رۆژ دەخایەنێت.