دوای دوو ساڵ لەچاوەڕوانی

ئامێری شکانی بەردی گورچیلە گەیەنرایە نەخۆشخانەی زاخۆ

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوو ساڵ زیاتر بوو ئامێری شکانی بەردی گورچیلە لە نەخوشخانەی زاخۆ لەکارکەوتبوو، لەم ماوەیەدا نەخۆشەکان ناچاربوون لەشوێنە ئەهلییەکان بە پارەیەکی زۆر چارەسەر وەربگرن، ئێستا ئامێرەکە گەیەنراوەتە نەخوشخانەی زاخۆ و دوای هەفتەیەکی تر کاری پێ دەکرێت.

هەر زاخۆ نا، بگرە هیچیەک لە نەخۆشخانە حکومییەکانی دهۆکیش ئەو ئامێرەیان نەبوو، دوای هاتنی ئامێرەکە نەخۆشەکانی پارێزگای دهۆکیش دەتوانن لەزاخۆ سوود لەو ئامێرە وەربگرن بۆ چارەسەری نەخۆشەکانیان.

د. سیروان ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زاخۆ بە 964ـی وت، “چۆنیەتی وەرگرتنی نەخۆشەکان بەپێی ناونووسین و ئاڕاستەکردنی پزیشکی نەخۆشەکان دەبێت تا قەرەباڵغ و فشار دروست نەبێت و ئامێرەکە بەبەردەوامی کار بکات.”

ئاشکراشیکرد، جگە لەو ئامێرە، چوار ئامێری هەناسەدانی دەستکرد بۆ بەشی چاودێری چڕ هێنراون و ئێستا دەتوانن، لەیەک کاتدا هەشت نەخۆش لەبەشی چاودێری چڕ وەربگرن.

ئەگەر لەماوەی ئەو دوو ساڵەدا نەخۆشەکان بە نرخێکی زۆر لە کلینیکە ئەهلییەکان چارەسەری بەردی گورچیلەیان وەردەگرت، لەهەفتەی داهاتووەوە بێ بەرامبەر چارەسەریان بۆ دەکرێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

بەڵێندەری بەشە خۆراکی نەخۆشخانەکانی زاخۆ دەستگیرکرا

بەڵێندەری بەشە خۆراکی نەخۆشخانەکانی زاخۆ دەستگیرکرا

بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی زاخۆ لەدایکبوو

بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی زاخۆ لەدایکبوو