
زیلان تیگیریس /لە سۆشیال میدیاوە
ته‌رمی هونه‌رمه‌ندێكی باکووری کوردستان دۆزرایه‌وه
964+
پەرستۆ ساڵح
ته‌رمی هونەرمەند و موزیکژەنی باکووری کوردستان، زیلان تیگریس پاش شەش رۆژ له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا له دیاربه‌كر دۆزرایه‌وه.
پاش گەڕانێکی زۆر لەلایەن تیمەکانی فریاگوزارییەوە، شەوی رابردوو ته‌رمی هونه‌رمه‌ند زیلان تیگریش لە ژێر باڵەخانەیەکی رووخاوی نۆ نهۆمیدا لە ناوچەی یەنیشەهیری دیاربەکر دۆزرایەوە، بڕیاریشە ئەمڕۆ لەلایەن کەسوکارییەوە بە رێورەسمێک لە گۆڕستانی یەنی کۆی لە دیاربەکر بە خاک بسپێردرێت.
هەوڵەکانی گەڕان بۆ دۆزینه‌وه و رزگاركردنی ئه‌و خه‌ڵكانه به‌رده‌وامه، كه كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی دووشه‌ممه‌ی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 7.7 پله له بەشێکی زۆری شارەکانی باکووری كوردستان و توركیا، هه‌روه‌ها رۆژئاوای کوردستان و سووریای دا.