پەیامى پاڵپشتى و یەکبوون

هاندەرانى دهۆک دڵخۆشن بە هەڵوێستەکەى یانەی نەورۆز

+964
وریا فەتاح

یانەى نەورۆز پەیامى پاڵپشتى بۆ یانەى دهۆک رادەگەیەنێت و هیواى سەرکەوتنى بۆ دەخوازێت لە یارییەکەى سبەینێى دهۆک بەرامبەر قادسیەى کوێتى.

نەورۆ لە پەیامەکەیدا نوسیویەتى،”15ـى نیسان هەموومان دهۆکین و پشت بەخودا نازناوەکە بۆ کوردستان دەبەنەوە”.

هاندەرانى دهۆک کۆمێنتیان بۆ پۆستەکەى یانەى نەورۆز نوسیوە، وێڕاى دڵخۆشیان بەو پشتیوانییە، سوپاسى نەورۆز دەکەن و بەچەند شێوەیەکى جیاواز گوزارشت لە پەیامەکانیان دەکەن.

بڕیارە سبەینێ لە یاریگاى خۆى لە جامى کەنداو، دهۆک رووبەڕووى قادسیەى کوێتى ببێتەوە و یارى رابردویان بەبێ گۆڵ تەواو ببو.

ئەمڕۆ یانەی دهۆک بەرەو نازناوێكی عەرەبی هەنگاو دەنێت

ئەمڕۆ یانەی دهۆک بەرەو نازناوێكی عەرەبی هەنگاو دەنێت