سکاڵا هەبووە

بەدواداچوون بۆ ئاردى کامپى ئاوارەکانى پارێزگاى دهۆک دەکرێت

وریا فەتاح

تیمێکى وەزارەتى بازرگانى عێراق، بەدواداچوون بۆ كوالێتی ئاردی كامپی ئاوارەكانی پارێزگای دهۆك دەكات.

وەزارەتى بازرگانى عێراق بڵاوى کردەوە، وەک بەشێک لە بایەخدان بە کوالێتى خۆراکى هاوڵاتیان و لەسەر سکاڵاى ژمارەیەک هاوڵاتى، تیمێکى وەزارەت بەدواداچوون بۆ کوالێتى ئەو ئاردە دەکات کە دەدرێت بە ئاوارەکان.

وەک باس دەکرێت، تیمەکە کە پسپۆری بەشەکانی کوالێتی کۆنترۆڵ و چاودێری لەگەڵ بووە، نمونەى ئاردیان لە کامپەکە وەرگرتووە تا لە تاقیگە پشکنینى بۆ بکەن، ئەوە جگە لەوەى راو بۆچوونى دانیشتوانى کامپەکە لەو بارەیەوە وەرگیراوە.