7 تۆڕ دەستیبەسەردا گیراوە

راوەماسی قەدەغەیە و راوچییان خۆیان پێناگیرێت

964+

توانا نەقی

سێ دانە مانگ راوەماسی قەدەغەیە و هێشتا مانگێکی تێنەپەڕیوە بەڵام راوچییان خۆیان ناگرن و هەرجارەو لە شوێنێک و لە دەریاچەیەک سەرپێجی ئەندام دەدەن.

ئەمجارە لە سنووری دەربەندیخان و شارەزوور لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە دەستگیراوە بەسەر حەوت تۆڕی ماسیگرتندا و سەرپێچیکارانی دیار نەبوون.

درەنگانی دوێنێ شەو پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی دەریاچەی دەربەندیخان لەلایەن مەفرەزەیەکی هاوبەشی نێوان بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور و بنکەی زەڕایەن لە سنوری گوندەکانی ( بیسەڵمێن، جەردەئاسنە، گوڵان، کانی بەردینە، بیرکێ، ناوچەی شەمێران، قەڵبەزە، چەمی زەڵم) دەستیان بەسەر ئەو تۆڕانەدا گرتووە.

پۆلیسی ژینگە دەڵێت ئەو کەسانە لە پێناو حەز و ئارەزووی خۆیان ئەو کارە دەکەن کە قەدەغەیە و لەکاتێکی کاتێکی هەستیارە و نابێت ئەو کارە بکەن.

بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ لە 20.3.2025 وە قەدەغە خراوەتە سەر راوەماسی تاوەکو 20.6.2025 و هەر کەس لە چەم و رووبار و دەریاچەکان راو بکات سزا دەدرێت.

چوار کەس راوی ماسییان دەکرد گیران

چوار کەس راوی ماسییان دەکرد گیران