پرۆسەی سەرژمێریان بەڕێوەبرد

بژمێرەكانی گەرمیان داوای موچە و دامەزراندن دەكەن

میلاد جلال – گەرمیان

ئەمڕۆ یەکشەممە 13.4.2025 بژمێرەکانی پرۆسەی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری گەرمیان گردبوونەوە، ئەوان داوای شایستە داراییەکانی مانگی 12 و دامەزراندن دەکەن.

ساکار حوسێن، بژمێرە و بە 964ى وت،”گرێبەستی دوو مانگمان ھەیە، بەڵام تەنیا موچەی مانگێکمان پێدراوە و موچەی مانگی دوانزەمان دیار نییە، دەوترێت کاریان نەکردووە و حکومەتی عێراق بۆمان سەرف ناكات”.

“مافی خۆمانە ئەو پارەیەمان بۆ سەرف بکرێت، بژمێرمان ھەبووە تا کاتژمێر یەكی شەو کاری کردووە ، منداڵی ھەشت مانگانم لە ماڵ جێھێشتووە رۆیشتووم سەرژمێریم کردووە، کەچی ئیستا پارەکەمان پێنادەن”، ساکار حوسێن وای وت.

یوسف محەمەد، بژمێرێکی دیکەیە بە 964ى وت، “داوای مافی خۆمان کردووە ئەویش پارەی مانگی دوانزەیە، لە بەرامبەر ئەو کارەی کە کردوومانە لە پرۆسەی سەرژمێریدا، جگە لەوەش دامەزراندنمان دەوێت”.

پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە مانگی 11ی ساڵی رابردوو كرا و پرۆسەیەكی گەورە بوو بكرێت، لەوەتەی ساڵی 1987 لە كوردستان و 1997 لە عێراقدا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا