دیمه‌نێكی كاتى دانانى تاجه گوڵینهیهك له مۆنۆمێنتى ئه‌نفال له چه‌مچه‌ماڵ... وێنه: مۆنۆمێنتى ئه‌نفال.
له خوێندنی باڵا و پەروەردە، وانەی تایبەت دەوترێتەوە
چوار وه‌زاره‌تى هه‌رێم به چالاكی جۆراوجۆر به‌شدار یادی 37 ساڵه‌ى ئه‌نفال ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بۆ یادكردنه‌وه‌ى 37 مین ساڵى ئه‌نفال كه چه‌ند رۆژێكه كاره‌كانى له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستیپێكردووه، جگه له‌و پلان و به‌رنامه‌یه‌ى بۆى دانراوه، چوار وه‌زاره‌تى هه‌رێمیش به چالاكی جۆراوجۆر به‌شدار یاده‌كه ده‌كه‌ن.
رەمک رەمەزان قادر، قایمقامى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌ردانى چوار وه‌زاه‌رتى هه‌رێمی كردووه بۆ ئه‌وه‌ى به كار‌و چالاكییه‌كانیان به‌شدارى له ساڵیادى ئه‌نفال بكه‌ن و ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندبوون.
ئه‌م چوار وه‌زاره‌ته بریتین له وه‌زاره‌ته‌كانى خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی، پەروەردەو فێرکردن، ئەوقاف و کاروباری ئایینی و رۆشنبیری و لاوان.
قایمقام ده‌ڵێت، داواكاریمان ئاڕاسته‌ى هه‌ر چوار وه‌زاره‌ته‌كه كردبوو بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک چالاکی و گرنگیدان بە کەیسى ئه‌نفال لە ناوەندە پەروەردەیی و رۆشنبیری و ئاینیەکان دا، بەسوپاسەوە هەر چوار وەزیر وەڵامیان داینەوەو گشتاندنی زارەکی و نوسراویان ئاڕاستەی سەرجەم دامودەزگاکانی سەربە وەزارەتەکانیان کردووە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، لە ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و پەروەردە، وانەی تایبەت بە خوێندکاران سه‌باره‌ت به مەرگەساتی ئەنفال دەوترێتەوە، هاوکات سەرجەم میدیاکان بەرنامەکانیان تایبەت دەکەن بەویادە و مامۆستایانی ئاینیش وتاری هەینی بۆ جینۆسایدکردنی گەلی کورد تەرخان دەکەن.
پێشتر، هابیل حاجی ئەحمەد، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانى رابردوو یادكردنه‌وه‌ى ئه‌نفال به شێوازى ئه‌كادیمی و زانستی به‌ڕێوه ده‌به‌ن .
وتیشی “له‌ماوه‌ى 10 رۆژى یادكردنه‌وه‌كه چه‌ندین سمینار و پانێڵ به‌ڕێوه‌ده‌چن كه له‌رووى زانستی و ئه‌كادیمییه‌وه باس له‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن”.