ئەندامی یەک خێزانن

مین بە سێ کەسدا تەقییەوە و بریندار بوون

شۆڕش قادری

لە دەڤەری برادۆست مین بە سێ کەسدا تەقییەوە کە ژنێک و گەنجێک و منداڵێکن و هەر سێکیان برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

جابر وەسمان برادۆستی بەرپرسی راگەیاندنی رێکخراوی ژینگەیی مێرگەمیر بە 964ـی وت، “کەمێک لەمەوبەر لە دەڤەری برادۆست مین بە ژنێک و منداڵێک و گەنجێکدا تەقیوەتەوە و هەر سێ کەسەکە برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سێ کەسە ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی گوندی خۆرانن لە دەڤەری برادۆست، بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی سۆران کراون.

جابر وەسمان وتیشی، ئەو خێزانە بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە روویان لەو ناوچەیە کردووە.