بۆ جاری دووەم

فێستیڤاڵی باڵۆن لە پارکی شانەدەری هەولێر بەڕێوەچوو

دەشتی عارف ـ هەولێر

ئەمڕۆ لە پاڕکی شانەدەر لە هەولێر، جارێکی تر فێستیڤاڵی باڵۆن بەڕێوەچوو و دەیان کەس لەگەڵ هیوا و ئاوات خواستن، باڵۆنەکانیان بەرەو ئاسمان هەڵدا.

محەمەد فارس، رێکخەری فیستیڤاڵەکە بە 964ـی وت، “ئێمە چەند گەنجێکن، دەمانەوێت فیستیڤاڵی لەو شێوەیە ئەنجام بدەین و دڵی گەنجانی خۆمان خۆش بکەین، ئەوە ئەو شتەیە کە گەنجان حەزیان لێیەتی”.

وتیشی، “لە زۆربەی وڵاتانی جیهان فێستیڤاڵی لەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت و ئێمەش دەمانەوێت هاوشێوەی وڵاتان ئەو کارە بکەین و ئەمەش دووەم جارە ئەم جۆرە فێستیڤاڵە ئەنجام دەدەین”.

تکتی باڵۆنەکە بە 10 هەزار دینارە بەڵام چەند دیارییەکی لەگەڵە و بڕیاریشە لە داهاتوودا ئەو جۆرە فێستیڤاڵە لە هەولێر ئەنجام بدرێتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری