هەواڵەکان
ئومێدێک لە گەڕان نەماوە و چاوەڕوانی رەحمی ئاوەکەن
ژووری هەواڵ
گه‌ڕان به‌دواى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى مامۆستاكه‌ى هه‌ولێر له رووبارێكی قه‌زاى مێرگه‌سۆر كارى تیمه‌كانى برده قۆناغێكی نوێوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه چاوه‌ڕێ بكه‌ن ته‌رمه‌كه‌ى سه‌رئاو بكه‌وێت، چونكه تاڕاده‌یه‌ك له گه‌ڕانى ژێر ئاو بێهوابوون.
فەرمانبەرە گرێبەستەکانی کارەبای کەرکوک هەڕەشە دەکەن و دەڵێن، لە دەرگای یەک ماڵ نادەن بۆ داواکردنی پارە و کۆکردنەوەى داهات بۆ حکومەت ئەگەر بێت و نەکرێن بە هەمیشەیی.
یه‌كخستنه‌وه‌ى شێوازى بانگدان له مزگه‌وته‌كان گه‌یشته سلێمانى، ئه‌وقافیش ئاگادارى ده‌نگخۆشه‌كانى شارى كردووه‌ته‌وه سه‌ردانیان بكه‌ن، كامه‌یان ده‌نگی خۆشتر و پڕ سۆزتر بێت و شارەزاییان لە مقاماتدا هه‌بێت ده‌ستنیشانیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و یه‌كخستنه‌وه‌یه.
بەشێکی زۆر لە دوکانەکانی ناوبازاڕی قەزای شارەزوور زێدەڕۆیان کردووە، ئەمڕۆ لیژنەکانی قایمقامیەت قۆڵیان لێ هەڵماڵی و بە شۆفڵ زێدەڕۆیی پێنج دوکانیان تێک‌وپێک دا و هەرچی دوكاندارى ئه‌م ناوەش هه‌بوون له زێده‌ڕۆیی كردن ئاگاداریان کردنه‌وە.