بە شۆفڵ لادەبرێن

دوکاندارەکانی شارەزوور دوامۆڵەتیان پێدرا بۆ لابردنی زیادەڕۆییەکانیان  

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.4.2025، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی شارەزوور بەمەبەستی رێکخستەوەی بازاڕ و شوێنەگشتیەکان هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان ئەنجامدا و ئەو دوکان و جێگایانەی ئاگادارکردەوە کەزیادەڕۆیان کردووەتە سەر موڵکی گشتی پێنج دوکانیان تێکدا.

ئاسۆ عەزیز، سەرپەرشتیاری لیژنەکانی لابردنی زیادەڕۆیی  لەشارەزوور بۆ 964وتی، ئێمە وەکو لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و شارەوانی بەهاوکاری پۆلیس و ئاسایشی شارەزورو هەستاوین بەلابردنی ئەوزیادەڕۆیانەی جێگرن و سیمای بازەڕەکانیان تێکداوە، پێشتر چەند جارێک لەلایەن لیژنەکەمانەوە بەشێک لەدووکاندارەکان ئاگادارکراونەتەوە بەشێکیا خۆیان لایانبردووە، بەشەکەیتر لەبەر ئەوەی توشی زەرەر نەبن ماوەکەمان بۆدرێژکردوونەتەوە.

وتیشی، بەشێک لەودووکانانەی خۆراکیان تێدایە مۆڵەتەکەمان درێژکردووەتەوە تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ئەگەر تا ئەوکاتە لانەبرێ ئەوا سەرجەمیان بڕیای دادگای بۆ وەردەگرین و تێکیدەدەین، ئەمڕۆ شۆفڵی شارەوانیمان لەگەڵ خۆمان هێناوە پێنج دوکان زیادەڕۆیەکەیان تێکدرا، ئێمە نامانەوێ کەس زەرەرمەند ببێت و ڕەچاوی بارودۆخی هاوڵاتیانمان کردووە، بەڵام پێویستە ئەم حاڵەتە بنەبڕبکرێت و نەبێت بەدیاردە.

مەریوان هاشم، دوکاندارێیکی شارەزوورە بە 964ـی وت، “من دوو مانگە دوکانم داناوە 80 سانتیمەتر دوکانەکەم بە شوشە هێناوەتە پێشەوە٫  بەڵام دوکانداری وا هەیە مەتر و نیوێک بۆ دوو مەتر لە پێشەوەیە و دوکانەکەی منیانشاردووەتەوە، بەوهۆکارە هێناومەتەپێشەوە بۆئەوەی دوکانەکەم دەرکەوێت، ئێستا کە بڕیار دەرچووە بەلابردنی زیادەڕەویەکان، داواکارم مۆڵەتی زیاترمان پێبدەن چونکە تائێستا من پارەی چاکرنی ئەودوکانەم نەداوە و تازەیە دوکانەکەم، ئەگەریش سەرجەم دووکانەکان وەک یەک لابرێت منیش لای دەبەم”.

پێداچونەوە: توانا نەقی

"هەر پیشەوەرێکی رانیە زیادەڕۆیی بکات سزا دەدرێت"