ئونسەی 3120 دۆلارە

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

 964+

توانا نەقی

زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەمڕۆش لە ئاستێکى بەرزدا مامەڵەى پێوە دەکرێت، لەسەرەتاى ساڵى 2025ـەوە، هەر مسقاڵێکى زێڕ 70 تا 90 هەزار چووەتە سەر نرخەکەى.

بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.4.2025، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ بە 3120 دۆلارە و لە چاو دوێنێدا نزیکەی 140 دۆلار بەرزبووتەوە .

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دیارى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 755 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 690 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 660 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 565 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.