مزگەوتی گەورەی سلێمانی
لە سلێمانی
لەمەودوا کەس بۆی نییە لە خۆیەوە بانگ بدات
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەوقافی سلێمانی ئاگاداریەکی بڵاوکردووەتەوە بۆ سەرجەم بانگخوێنانی سلێمانی، هەر کەسێک دەنگی خۆشە و شارەزای لە مقامەکاندا هەیە سەردانیان بکات.
عەباس خدر بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە 964ـی وت، ئاگاداریەکیان بڵاوکردووەتە بۆ سەرجەم ئەو بانگخوێنانەی شاری سلێمانی کە دەنگیان خۆشە و شارەزاییان هەیە لە مەقاماتی موزیکدا ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
باسی لەوەکرد، لە 15.4.2025 ەوە لیژنەیەک پێکدێنن بۆ هەڵسەنگاندن بۆ دەنگی ئەو بانگ خوێنانە و چەند کەسێک هەڵدەبژێردرێت، بۆ ئەوەی بانگدان لە شاری سلێمانی یەکبخرێتەوە.
ئەوەی خستەڕوو، ستۆدیۆیەک دانراوە و لەوێوە بانگ دەدرێت لە شاری سلێمانی و لەهەر کاتێکدا راستەوخۆ بانگ دەدرێت و تۆمار ناکرێت، مەرجە کەسی بانگبێژ بانگەکە لەسەر مەقامە کوردی و عێراقیەکان بخوێنێت و نابێت تێکەڵ بکرێت بە مەقامی تورکی و ئێرانی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی