لەلایەن شارەوانییەوە

کاری پاککردنەوە و شۆردنی ناو بازاڕی دارەسوتاوەکە کۆتایی هات

964+

توانا نەقی

دوای سووتانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی لەلایەن تیمەکانی شارەوانییەوە دەمودەست دەستکرا بە خاوێنکردنەوەی بازاڕەکە و ئێستاش کارەکانی تەواو بووە،

درەنگانی شەوی رابردوو شارەوانی سلێمانی کۆمەلێک وێنەی بازارەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت کاری خاوینکردنەوە و شۆردنی بازاڕەکە کۆتایی هاتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانیان بەبەردەوام کاریان تیادا کردووە و دوای ئەم قۆناغەش قۆناغی نۆژەبکردنەوەکەی دەست پێدەکاتەوە و کاسبکارانی بازاڕەکەش قەرەبوو کراونەتەوە.

بەیانی رۆژی 5.4.2025 ئاگر لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی کەوتەوە و بەهۆیە 116 دوکان و 8 مێزی خواردەمەنی سووتان و زیانێکی زۆر بەر کاسبکارانی بازاڕەکە کەوت.