لۆگۆى بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرە
حەج و عومرەی کوردستان وا دەڵێت
هیچ جۆرە حەجێکی تایبەت و ڤی ئای پی بەردەست نییە
توانا نەقی
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە ئەوەی بڵاو کردووەتەوە و ئاگاداری هەموو کەس دەکاتەوە خۆیان بە دوور بگرن لەو پرۆپاگندانەی دەکرێت بە مەبەستی دابینکردنی ڤیزای حەج دەشڵێت، حەجکردن تەنها لە رێگەی فەرمییەوە بەردەستە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومەرەی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودی ئاماژە بەوە دەکات کە ڤیزای حەج تەنها لە رێگەی شاندی وڵاتانەوە دابین دەکرێت کە زیاتر لە 80 وڵات دەگرێتەوە و لە رێگەی مینبەری (نسک ) کە ڤیزا بۆ 126 وڵات بەردەست دەبێت.
دەشڵێت، موسڵمانان ئاگادار دەکەنەوە کە باوەڕ بەو ریکلام و شتە نا فەرمیانە نەکەن کە لە رێگەی سوشیال میدیا یاخود لە رێگەی دیکەوە دەکرێن، ئێمە لێی بەرپرسیارین و نوێنەرایەتی وەزارەت ناکەن.
وەزارەتی حەجی سعوودیە بەوەوە نەوەستاوە ژمارە تەلەفۆنێکی بڵاوکردووەتەوە کە هی سەنتەری چاودێری میوانانی ماڵی خوایە و شەو و رۆژ بەردەستە کە پێکهاتووە لەم ژمارانە بۆ ناو سعودییە 1966 و بۆ دەرەوە 966920002814+ دەتوانن ئاگاداریان بکەنەوە لە بوونی هەر خروقات و کێشەیەک.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستانیش هاووڵاتیانی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە هیچ جۆرە حەجێک جگە لە حەجی فەرمی لە کوردستان نییە و هاوڵاتیان بۆ هەر پرسیارێک و وەرگرتنی زانیاری دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان بکەن بە ڕێگەی واتسابی ئەو ژمارەوە 009647505953534 یاخود لە رێگەی پەیجی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان بەناوی kurdhaj.