وێنە؛ مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر.
یه‌كه‌مجار مه‌عده‌ن بووه دواتر كراوه‌ته كاغه‌ز
لە هه‌ولێر یادی 94 ساڵه‌ى ده‌رچوونى یه‌كه‌مین دراوى فه‌رمى عێراق كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر یادی ده‌رچوونى یه‌كه‌مین دراوى عێراقی كرایه‌وه كه 94 ساڵ به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕێت، كه تیایدا عێراق دراوه بیانییه‌كانى واز لێهێنا و بووه خاوه‌ن دراوى خۆى.
مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر یاده‌كه‌ى كرده‌وه، ئه‌ویش به‌پێی ئه‌و ئه‌رشیفه‌ى به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان هه‌یه تێبینیان كرد كه توانیویانه یه‌كه‌مین دراوى دروستكراوى عێراق له كۆزه‌خانه‌كه‌یان بپارێزن.
شێرزاد ره‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى مۆزه‌خانه‌كه‌ى هه‌ولێر به 964ـى وت، یه‌كه‌مین دراوى عێراق كه دروستكراوه له ماده‌ى مه‌عده‌ن بووه له‌ساڵى 1931 دواتر له ساڵى 1932 دراوى كاغه‌ز چاپكراوه.
وتیشی “تا ئه‌وكاته‌ى دراوه‌كه به‌فه‌رمى دروستكرا ، عێراق دراوى جونه‌هی ئۆسته‌رلینى و عانه‌ى هیندی به‌كارهێناوه”.
مۆزه‌خانه‌كه‌ى هه‌ولێر زۆربه‌ى ئه‌و دراوانه‌ى كه له سه‌رده‌مى پادشایه‌تى عێراق هه‌بووه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، به‌هه‌ردوو جۆرى كاغه‌ز و مه‌عده‌ن كۆیكردووه‌نه‌ته‌وه.