
ئانسۆ فاتی فۆتۆ: GETTY IMAGES
“فاتی بۆ فرۆشتن نییه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلا
چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دووپاتیكرده‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری ئانسۆ فاتی یاریزانی یانه‌كه‌یان نابن.
ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه، ئانسۆ فاتی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا یانه‌ی بارسێلۆنا جێده‌هێڵێت.
چاڤی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ی شوبات، وتی، فاتی وەک هەموو یاریزانه‌كانی دیكه بۆ فرۆشتن نییه و ده‌ستبه‌رداری نابن، ئێستاش کاتی باسکردنی گرێبەستەکان نییە، چاوەڕوانی زۆر شت له فاتی دەکەین، متمانەیه‌كی زۆرمان پێی هه‌یه، پێویسته ئه‌ویش ئارام بێت بۆ ئەوەی باشترینی خۆی پیشانبدات.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی بارسێلۆنا پێشتر رایگه‌یاندبوو، به هیچ جۆرێك ده‌ستبه‌رداری فاتی نابن.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئانسۆ فاتی له لایه‌ن یانه‌كانی ئارسیناڵ و مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزییه‌وه داواكراوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و ئێستا یاریزانێكی سه‌ره‌كی نییه له بارسێلۆنا و ئاستی دابه‌زیوه.
ئانسۆ فاتی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا تا 2027 واژوو كردووه، له‌گه‌ڵ بوونی خاڵێك له گرێبه‌سته‌كه‌ی، كه ده‌توانن دوو ساڵی دیكه‌ش له یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه.