یانەی بارسێلۆنا...فۆتۆ: fcbarcelona.com
ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا یارییه‌كی به‌هێزی هه‌یه
له قۆناغی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا، ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ریال سۆسیداد ده‌بێته‌وه، ئه‌ركی تیپه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیاش قورسه.
ئه‌مشه‌و “چوارشه‌ممه 25ـی كانوونی دووه‌م” كاتژمێر 23:00 به كاتی كوردستان، یاری یه‌كه‌می قۆناغی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا ده‌ستپێده‌كات، كاتێك بارسێلۆنا له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ریال سۆسیداد ده‌بێته‌وه.
بارسێلۆنا براوه‌ی زۆرترین نازناوی جامی شای ئیسپانیایه و ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه‌ش نازناوه‌كه بباته‌وه، به‌ڵام ئه‌ركی ئه‌مڕۆی ئاسان نییه، چونكه سۆسیداد یه‌كێكه له تیپه به‌هێزه‌كان.
به پێی سیستمی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه، هه‌ر تیپێك له قۆناغی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا بدۆڕێت، ده‌رده‌كرێت و براوه‌ش ده‌چێته قۆناغی پێش كۆتایی.
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه سێ یارییه‌كه‌ی دیكه‌ی قۆناغی هه‌شت بێنه ئه‌نجامدان.