پۆستەری هەردوو فیلمەکە.
ئه‌م چوارشه‌ممه‌یه له‌گه‌ڵ شین نمایش ده‌كرێت
حه‌زه‌كه‌ى له هه‌ولێر فیلمی “ئینگڵش ڤینگڵش” ببینیت؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه فیلمی هیندى “ئینگڵش ڤینگڵیش” له‌یه‌كێك له هۆڵه‌كانى سینه‌ماى هه‌ولێر نمایش بكرێت، هه‌ر ئه‌وه نییه فیلمێكی كوردیشی له‌گه‌ڵ نمایش ده‌كرێت، كه سینه‌ماى هه‌ولێر نمایشه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
له‌چوارچێوه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى چالاكییه‌كانى وه‌رزى به‌هاره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هوه‌نه‌رى سینه‌ماى هه‌ولێر، ئه‌م به‌ڕێوه‌برایه‌تییه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كونسڵخانه‌ى گشتى هیندستان له هه‌ولێر و رێكخراوى دۆستایه‌تى كوردستان – هیندستان، ئه‌م نمایشانه، به‌ڕێوه‌ده‌بات.
شاخه‌وان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى سینه‌ماى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى دیدارى هاوبه‌شی فیلمى هیندى – كوردی ئه‌م چالاكییه له هۆڵى ئیمپایه‌رى فامیلى مۆڵ له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
وتیشی “ئامانجمان پته‌وتركردنى په‌یوه‌ندییه كلتوورى و هونه‌رییه‌كانى هه‌ردوو گه‌لى هیند و كورده و ئه‌م چالاكیانه‌شمان به‌رده‌وام ده‌بن”.
سه‌فیری هیندستان له عێراق و سه‌ركونسڵى گشتى هیندستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نزیكه‌ى 100 هاوڵاتی پیشه‌جیاوازى هیندى، به‌شدارى نمایشه‌كانى هه‌ردوو فیلمه كوردی و هیندییه‌كه ده‌بن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م چالكییه‌یان له‌درێژه‌ى چالاكییه‌كانى ئه‌م وه‌رزانه‌یه كه له رابردوو به‌ڕێوه‌چوونه و نمایشه‌كان بۆ هاوڵاتییان بێ به‌رامبه‌ره.