لە هەڵمەتیکی چاندنی گوڵدا

هەولێر بە گوڵ رازێندرایەوە

964+

ژێوار خدر

ئەندازەی پارکەکانی هەولیر هەڵمەتیکی گوڵ چاندنیان دەستپێکردووە و شەقام و بلوارەکانی شاری هەولێریان بە گوڵ و گوڵزار رازاندووەتەوە.

لە هەڵمەتەکەدا بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، لە شەقام و دوورگە ناوەندیەکان زیاتر لە سێ هەزار و 500 گوڵیان لە جۆرەکانی رۆز ئەشرەفی و پەتۆنیا چاند.

دەشڵێن، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت لە پێناو رازاندنەوە و جوانکردنی شەقامەکان و زیاد کردنی رێژەی سەوزایی شارەکە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە  هەموو ئەو گوڵ و نەمامانە بەرهەمی نەمامگەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانە و بەدەستی کارمەندەکانیان بەرهەم هاتوون .

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بەڵێنەکەی بردەسەر؛ 100 هەزار ...

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بەڵێنەکەی بردەسەر؛ 100 هەزار دارەکەیان چاند