تۆڕى راوچیان هەڵدەگرنەوە
پۆلیسى دارستان ماسییە راوکراوەکان دەخاتەوە دەریاچەى دوکان
وریا فەتاح
پۆلیسى دارستان ژینگەى بنگرد و دوکان، لە دەریاچەى دوکاندا 13 تۆڕى راوچیان هەڵبگرنەوە و ئەو ماسیانەى پێوەبوون، ئازادیان بکەن.
پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە، لە پێناو پاراستنی سامانی ماسی و رێگریکردن لە راوکردن، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی بنگرد دەرچوون بۆ سەر دەریاچەی دوکان، دوای گەڕان و پشکنینی دەریاچەکە توانیان 5 تۆڕی راوکردنی ماسی هەڵبگرنەوە کە خاوەنەکانیان نادیار بوون.
ئاشکراشى کردووە، دوو ماسى زیندوو کە بە تۆڕەکانەوە بوون، ئازادکراون و خراونەتەوە ناو دەریاچەى دوکان.
وەک ئەوەى باسى دەکات، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان بۆ سەر دەریاچەی دوکان تونرا هەشت تۆڕى راوکردنی ماسی هەڵبگرنەوە کە ماسیەکی زیندووی پێوە بوو.
پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى ئاماژەى بەوەشکردووە، خاوەنی تۆڕکان نایادر بوون و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران .