دراوی 100 دۆلاری ئەمریکی - وێنە: 964
ئەوەى لە کۆمپانیاى گەنێل ئینێرجى بردووەوە
حکومەتى هەرێم 26 ملیۆن دۆلارەکە وەردەگرێت
964+
وریا فەتاح
حکومەتى هەرێم ئەو 26 ملیۆن دۆلارە وەردەگرێت کە کۆمپانیاى گەنێل ئینێرجى وەک قەرەبووی دواکەوتنی کارەکانی لە دوو کێڵگەی نەوت، بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات.
وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێم بڵاوى کردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دۆسیەی ناوبژیوانی دژی کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی قەرەبوی بەرچاوی تێچووی یاسایی دەکرێت.
باسى لەوەشکردووە، بڕیارەکە دوای بڕیاری دادگای ناوبژیوانی دێت کە لە کانوونی دووەمی 2024 دا، کە تێیدا دادگاکە بڕیاریدا کە حکومەت بە شێوەیەکی رەو PSCـى بینا باوی و میرانی هەڵوەشاندەوە و هەموو داواکارییەکانی کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەدی لە دژی حکومەت ڕەتکردەوە.
لە 4ی نیسانی 2025، دادگای ناوبژیوانی بڕیاری کۆتایی خۆی سەبارەت بە تێچوونەکان دەرکرد، کە تێیدا بڕیاریدا کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد بڕی 26,868,905.29$ دۆلاری ئەمریکی بدات بە حکومەت، لەگەڵ سوودی دوای بڕیارەکە.
هەینى رابردوو،کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی دۆسیەیەکی لە دادگای ناوبژیوانی لەندەن دۆڕاند، لەسەر ئەو بابەتەش کۆمپانیاکە رایگەیاند، بە گوێرەی بڕیاری دادگا دەبێت بڕی زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەش بەهۆی دواکەوتنی کارەکانی بۆ پەرەپێدانی دوو کێڵگەی نەوتی.
بەگوێرەى راگەیەنراوى کۆمپانیاکە، بەهۆی ئەوەی پابەند نەبووە بە تەواوکردنی کارەکانی پەرەپێدانی هەردوو کێڵگەى میران و بنەباوێ لە کاتی خۆیدا، حکومەتى هەرێمى کوردستان سکاڵای لە دژی تۆمار کردووە و داواى 36 ملیۆن دۆلار قەرەبووى دارایی لێ کردووە، بەڵام گوێرەى بڕیارەکەى دادگا دەبێت 26 ملیۆن و 826 هەزار و 905 دۆلار وەک قەرەبوو بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بدات.
بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی لەندەن، کۆمپانیاى گەنەڵ ئینێرجیی نەرویجی دەبێت پابەند بێت بە پێدانی ئەو بڕە پارەیە بە هەرێم لە وادەی خۆیدا و ئەگەر هەر مانگێک لە دانەوەی قەرەبووەکە دوابکەوێت، ئەوا بڕی قەرەبووەکە 2% بەراورد بە مانگی پێشتر زیاد دەکات.
کێڵگەی میران لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەڵکەوتووە و دەکەوێتە نزیک تاسڵوجە، کێڵگەی بنەباوێش لە نزیک شارەدێى تەقتەقە و لە سنووری پارێزگای هەولێر.
ئەم کێشەیە لەدوای ئەوە سەریهەڵدا، ساڵی 2021 کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی نەیتوانی گرێبەستەکانی بۆ پەرەپێدانی هەردوو کێڵگەی میران و بنەباوێ جێبەجێ بکات و حکومەتی هەرێمیش بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستانە و پەنای بۆ دادگای ناوبژیوانی لەندەن برد.