گردبوونەوە

مامۆستایانی کەرکوک داوا دەکەن موچەکانیان زیادبکرێت

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

مامۆستایانی پەروەردەی گشتی کەرکوک وەک پاڵپشتیەک بۆ مامۆستایانی پارێزگاکانی دیکەی عیراق دەستیان بە مانگرتن کرد داوادەکەن موچەکانیان زیادبکرێت، بە قسەی خۆیان نوێنەرکانیان لە شارەکانی عێراق دەستبەسەرکراون.

شاری کەرکوک خاوەنی 41 هەزار مامۆستا و فەرمانبەرە موچەکانیان لەسەر حکومەتی عیراقە و ئەمڕۆ یەکشەممە 6.4.2025 لەبەردەم پەروەردەی کەرکوک گردبوونەوە و داوا دەکەن موچەکانیان بەرزبکرێتەوە.

مامۆستا ئیدریس عەبدولجەبار بە 964ـی وت، ئێمە وەک مامۆستایانی کەرکوک سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عیراقین موچەکانمان کەمە و چەندین ساڵە بەرزنەکراوەتەوە وەک وەزارەتەکانی دیکەی عیراق و هەروەها بێبەشین لە پێدانی زەوی، داواکارین دەنگمان بگات بە لایەنی پەیوەندیدار.

مامۆستا مەعالی مزەفەر بە 964ـی وت ، ئێمە داوای مافی خۆمان دەکەین بەڵام نوێنەری مامۆستایانی مانگرتوانی شارەکانی عیراق دەستبەسەرکراون پێویستە ئازادبکرێن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی