بەهۆی سووتانی بازاڕی دارەسووتاوەکەوە

هەردوو پارێزگاری هەولێر و هەڵەبجە هاوخەمی بۆ سلێمانی دەردەبڕن

توانا نەقی

هەردوو پارێزگاری هەولێر و هەڵەبجە هاوخەنی بۆ رووداوی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکەی سلێمانی دەردەبڕن.

هەر یەک لە ئومێد خۆشنا و پارێزگاری هەولێر و نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە ئەمڕۆ بەبۆنەی سووتامی زیاتر لە 150 دوکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی هاوخەمی خۆیان دەربڕی.

پارێزگای سلێمانیش لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە، هەردوو پارێزگار پشتیوانیی خۆیان بۆ بەدەمەوەچوون و هەماهەنگیی زیانلێکەوتووانی ئەو رووداوە راگەیاندووە، لایخۆیشییەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر سوپاسی هەڵوێستیانی کرد. .

بەیانی ئەمڕۆ شەممە 5.4.2025، ئاگار لە دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی کەتەتەوە و زیاتر لە 150 دوکان سووتان و زیانێکی زۆری مادی بەر کاسبکاران و دووکاندارانی بازاڕەکە کەوت