34 ساڵە شوتی بە قاش دەفرۆشێت
چویتە لای سینەماکانی سلێمانی بێ شوتیەکەی شێخ عەتا مەڕۆرەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
نزیکەی 34 ساڵە لە کۆڵانی سینەماکانی بازاڕی سلێمانی شوتی دەفرۆشێت و شوتی گەورە نەبێت نایدات بە کڕیارەکانی.
شێخ عەتا عەبدوڵا شوتیفرۆش بە 964ـی وت، لە ساڵی 1991 ەوە لە1.4ـەوە تا 1.11 شوتی دەفرۆشێت بە لەت بە هاوڵاتیان و خواستێکی زۆری لەسەرە.
باسی لەوەکرد، ئێستا شوتی ئێرانی بەکاردێنێت تا شوتی ناوخۆ پێدەگات و هەر قاپێکی بە هەزار دینار دەفرۆشێت، ئەوەنە خیبرەی پەیدا کردووە بەسەیرکردن دەزانێت سور و شیرین و زبرە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی